ئۆباڵ به‌ گه‌ردنم له‌ خه‌ڵکم بیستووه‌!!

 

 ئۆباڵ بەگەردنم كەس بۆی نەگێڕاومەتەوە بەڵام خوێندومەتەوە، هەفتەی رابردوو لەبەردەم پاركی منارە مۆنیكایەكی وەزارەتی گەشتوگوزار هەر بۆ زەوقی سیاحی زیكزاكانە بە ترافیكلایتەكاندا تەقەڵی لێ ئەدا!! لەوانەشە ویستبێتی بەو ئێوارەیە فریای دەوامی رەسمی بكەوێ...

 

ئۆباڵ بەگەردنم یەكێك لە قوتابیەكان پێی وتم، لە مەكتەبێكی رانیە مامۆستایەكی ژن بە تەلەبەكانی وتووە قۆڵیان رووت نەكەن، خوا لە بەڵای لەوەی خورماڵ لایاندا، وەك پرچ نیە، قۆڵ كە بڕا نایەتەوە!!


ئۆباڵ بەگەردنم نەمبیستووە، بەڵام خوێندومەتەوە، لیژنەیەك لە سەرۆكایەتی تەندروستی سلێمانی، پاش ئەوەی لە دوكان دەرس لەسەر كەلاكی چەند كەرێك ئەخوێنن، پارچەكان فڕێ ئەدەنە ناو گۆڕستانێكەوە، بابە.. دوختۆر چوزانێ چاڵ هەڵكەنێ، خەتای خۆیان بووە كرێكارێكیان نەخستووەتە ناو لیژنەكەوە...