• بەمەزەندەی دەنگدەرە ڕۆحسوك و
خوێنشیرینەكانی ئەشهەدوبیللا دوای ئەوەی دیسان بەزمی ئینتیخابات هاتەوە، چاوەڕوان
دەكرێ هەم دیسانەوە هەنگاوی خۆشو خەمڕەوێنی خزمەت گوزاری و تەعینات و بەخششی
بەلەزەت بێتە كایەوە...!
• بەمەزەندەی فەللاحەكانی لای خۆمان و بەئەقڵی عەلوەچییەكان و سیعری هەوەس، دوای
ئەوەی نوجێفی خۆی بە هەر قەزاو ناحیەیەكی كوردستاندا كرد تەماتە باران كرا، پێشبینی
دەكرێت لەمەودوا پێش ئەوەی بگاتە شوێنەكە بە ترێلە تەماتەی تیا بفرۆشرێ و
بەقاڵەكانیش وەك مەسدەرێكی رسق پێشوازی لێ بكەن !..
• بەمەزەندەی مەساحەكانی بواری رێپێوان و شارەزایانی بە پێ رۆیشتن، پاش ئەوەی لە
هەر بۆنەیەكی شیعەكاندا لەو رێگەوبانە سەدانیان لێ ئەكوژرێ و ناگەرێنەوە، كار
وابروات چەند ساڵێكی تر خانووەكانیان چۆڵ دەبن و دەخرێنە سەر وەقفی سووننی...
• بەمەزەندەی قەراردەرەكان و بە ئەقڵی ئیخبار خوێنەرەوەكان، ماوەیەكە وەزارەتی
مالیەی عێراق هەر قەراراتی سەیری پارەدانی وەك (100) مەعاشی و سلفەی (5) ملیۆنی و
شتی تر دەر ئەكات و موزیعەكانیش بە زەوقەوە ئەیخوێننەوە، كەچی بۆ نەشرەی دووەم
نامێنێ، بۆیە چاوەڕوان دەكرێت وەزارەتی مالیەی ئێستا ئیشی وەزارەتی ئیعلامی جاران
بگرێتە دەست.