نوكتەی گەپ

كاروان فەتحی

 

* پیاوێك لەگەڵ ژنەكەی دەبێتە شەڕیان،پاش دوو سەعات پیاوەكە دەچێتە نزیك دەرگای ژووری خەوتن،گوێی لێبوو ژنەكەی دوعای دەكرد،دەی ده‌یگوت:خوایە گیان لۆ خاتری حاجی احمدی دراوسێمان، من و مێردەكەم ئاشت بكەیتەوە،پیاوەكەش كە گوێی لەو قسانە بوو،یەكسەر خۆی بە ژوورێ دادا وتی: سەبر سەبر حاجی احمد، پاڵم پێوەمەنێ، بەخۆم دەچمە ژوورێ!

* فیتەرێكی زۆر ڕەزیل باوكی دەمرێت،لەسەر لافیتەكە نووسیبووی،دڵگرانین بە كۆچی دوایی باوكی وەستا عباسی فیتەر بۆ كردنەوەی پێشی هەموو جۆرە ئۆتۆمبێلێك لە ناوچەی پیشەسازی!

* کوڕێکی لادێی به‌ دایکی ئه‌ڵێت: دایه‌ بچۆ داوای کچی مامه‌ شه‌فیقم بۆ بکه‌. دایکیشی دەڵی كورم‌ به‌خوا نابێت، چونکه‌ به‌ مناڵی شیرم دایتێ، دوای ماوه‌یه‌ک کوڕه‌که‌ ئه‌ڵێ: باشه‌ دایه‌ برۆ بۆ داوای کچی مامه‌ عه‌باس! دایکی ئه‌ڵێ به‌ خوا كورم‌ شیرم به‌ویش داوە! ئه‌ڵێ: باشه‌ ئه‌ی کچی فڵانه‌ که‌س، دایکی ئه‌ڵێ وه‌ڵاهی شیرم به‌ئه‌ویش داوە‌ و نابێت، کوڕه‌که‌ توڕه‌ دە‌بێت و دە‌ڵێ: باشه تێناگه‌م؟‌ تۆ دایکی منیت یان مانگای ئاوایی؟

* كچێك بە خۆشەویستەكەی وت. دڵەكەم دەمەوێ لە باوەشتا بمرم، كوڕەكەش وتی: لە ماڵی باوكت بتۆپە تاقەتی مشكیلەم نیە!

* مامۆستایەك لە قوتابیەكی پرسی، ژنی ناپلیۆن ناوی چی بوو؟قوتابیەكەش سەعی نەكردبوو وەڵامەكەی نەدەزانی وتی: عەیبە مامۆستا باسی ناموسی خەڵكی مەكە!

* سیسركەك دەچێت بۆ سینەما، پێش دەستپێكردنی فلیمەكە ڕیكلامی دەرمانی حەشەڕات لێدەدەن،سیسركەكەش زۆر دەترسێ و دەڵی: وەی بابە ئەو فلیمە هەر لەسەرەتاوە ترسانەكە!
 

 

 

 

نوكە نوكتە
* پۆلیسێکی هاتووچۆ دوو کوڕی قوتابی تەمەڵی هەبوو، کاتێک کارتی کۆتایی ساڵیان وەرگرت هەردووکیان دەرنەچووبون، بە کوڕەکانی گووت: بابزانم نمرەکانتان چۆنە؟
کاتێک سەیری کارتی کوڕە گەورەکەی کرد، چاوی چووە پشتی سەری و تێر و پڕ کووتای و خستی یە ژێر پێ لەقەوە! بەڵام کە سەیری کارتی کوڕە بچوکەکەی کرد، ڕووی خۆش کرد و گووتی: قەیناکە و ساڵێکی تر کەمێک خۆت هیلاک بکە و دەرئەچیت!

دوایی برا گەورەکە برا بچکۆلەکەی بانگ کرد و پێی گووت: بۆ وای لە من کرد و واشی بە تۆ گووت: بچکۆلەکەش ووتی: ئاخر من پێنج هەزارییەکم خستبووە ناو کارتەکەمەوە!
* برادەرێک فانۆسێکی سحری ئەدۆزێتەوە، دەستی پیا ئەهێنێ و دێوه‌که ‌دێتە دەرەوە. ئەڵێت ئەمرکە و با تەنفیزی بکەم! کابرا ئەڵێت ئەمەوێت قسە لەگەڵ دایکما بکەم کە پار مرد، ئەویش ئەڵێت بۆ مردوو زیندوو کردنەوە یاری مناڵانە؟ داوای شتێکی تر بکە، ئەویش ئەڵێت: ئەمەوێت ئەمساڵ ڕیاڵ مەدرید کاسەکە بەرێت! دێوه‌که‌ تۆزێک بیر ئەکاتەوە و ئەڵێت قەبری دایکت لەکوێ بوو؟