|
هاوڕێیەكی قسە‌خۆشم هەبوو ، ئە‌و
رۆژە‌ی لەگەڵ ئە‌و بۆ شوێنێك بڕۆشتینایە شەو تا بە‌یانی ئەبوایە لە‌تاو
ئازاری قاچمان بناڵێنین، ئه‌و حیكمه‌تی رۆیشتنە به‌دوای خۆی كێشی ئه‌كردین
و، هه‌ر بمانوتایه: گه‌یشتین. ئه‌یووت: (ڕیشم بگرم له‌سه‌ر ئه‌و شوێنه
دایئه‌نێم) به‌و مه‌عنایه‌ی یه‌ك هه‌نگاومان ماوه، هه‌رچه‌ن نازانم ئه‌و په‌نده‌ی
له‌كوێ هێنابوو، به‌ڵام ئه‌م ڕه‌مه‌زانه رۆژانە ئه‌و هاوڕێیه‌م بیر ئه‌كه‌وێته‌وه
!!
ئه‌مه‌نه ڕۆژگار درێژه ، خۆ هەر ته‌واو نابێت، له‌به‌عزێ ووڵات نوێژی عیشا
دائه‌به‌سترێ ئێمه هێشتا به‌ڕۆژوین، ئه‌بێ ئێستا حاڵی بۆڵه‌بۆڵ چیبێت !؟
بۆڵه‌بۆڵ: حاڵم چییه ؟ ساڵ به‌ساڵ خۆزگه به پار، گه‌رما و گرانی ئیباده‌یان
كردووم و گیرفانیشم به‌ده‌ست بازاڕه‌وه باڕه‌ی دێت، من نازانم ڕه‌مه‌زان
مانگی عیبادەت و ته‌قوایه؟ یان قۆڵبڕین و چاوبرسێتی !؟
ورته‌ورت: مه‌سه‌له ئیستیغلال كردنی گیرفانی خه‌ڵكەو بیریشت نه‌چێ عاله‌مه‌كه
خۆیان ئه‌و بازاڕه ڕه‌شه‌یان دروست كردووه، ئاخر ئه‌ڵێێ كه‌س هیچ ناخوات و
هیچی نه‌دیوه له ره‌مه‌زانا نه‌بێت ! بڕواشم هه‌یه عاقیبه‌تی نیوه‌ی ئه‌و
عه‌لاگانه‌ی كێش ئه‌كرێن بۆگه‌ن كردنه.
بۆڵه‌بۆڵ: داخی ئه‌و هه‌موو دراما بێتام و به‌ناو هه‌زه‌لی و بێسه‌روبه‌رانه‌ی
بازاڕیان گه‌رمه، كچێ خۆ به‌عزێكیان له شاته‌شاتی ژنان بەولاوە هیچیان
تیانییه و مومه‌سیله‌كان بەسەری سپییەوە تازه ده‌و‌ری عاشق و گه‌وره‌كچ ئه‌بینن
! ماڵ لایه‌كی بسوتێ كەس ئاگای لێ نییه!!
ورته‌ورت: ئه‌رێ به‌ڕاست ئا بەم حاڵەوە رۆژووه‌كه قه‌بوڵ ئەبێت ؟
بۆڵه‌بۆڵ: تۆ واز لەوە بێنە، ئه‌و سه‌ركرده زاڵمه عه‌ره‌بانه نیوه‌ی میلله‌تیان
قڕ كرد‌و ئه‌ڵێن: ئه‌مه ده‌ستی ئیستعماره، باشه ئیستعمار كێیه!؟
ورته‌ورت: مه‌عێن له سیاسه‌تمه‌وه ئه‌گلێنیت و مه‌جبورم بڵێم: ئه‌مه سیاسه‌تی
ده‌ولییه، ئه‌ی ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌ته دوواكه‌وتووه‌كان مه‌شغوڵی خۆخۆری نه‌بن،
ئه‌بێ ئەوان باره‌گای ئومه‌مه‌كانیان بپێچنه‌وه، لایەكی ئه‌فه‌ریقای داماو
له برسا ئه‌مرن، ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ش ساڵانه هه‌زاران تۆن دانه‌وێڵه
فڕێئەدەنە بە‌حرەوە، جا نازانم ئه‌یانه‌وێ ماسییه‌كان قەڵەوكەن، یان
گیرفانیان!؟
بۆڵه‌بۆڵ: هه‌ر نه‌ڵێن ئه‌میش نیشانه‌ی ئاخر زه‌مانه ! ئێستا بووه به عاده‌ت،
ئه‌وی ئۆمه‌ت بیكات.. ئه‌یخه‌نه ئه‌ستۆی دنیا‌و ئه‌یبه‌نه‌وه بۆ قیامه‌ت، وه‌كو
دراوسێ كۆنه‌كه‌مان به‌ردێ له‌ئاسمان بهاتایه خوار ئه‌یهێنا به‌سه‌ر مناڵی
دراوسێدا، ته‌مسیلێكی میسریش (ره‌مه‌زانی كردووه به ره‌مه‌زۆنه، له‌سه‌ر وه‌زنی
مه‌ره‌دۆنه) خوا بمانپارێزێ عاله‌مه‌كه سه‌ری لێ شێواوە.
ورته‌ورت: براده‌رێك ووتی (مردن مردنه لنگه فرتێێ بۆ چییه)؟ ، منیش ئه‌ڵێم:
(مردن نه‌ماوه) مه‌خسه‌دم ئه‌و مه‌سئولانەیه هیچیان پێ عه‌یب نییه و به‌نوێژی
نیوه‌ڕۆ له ئه‌وزاعی ناشه‌رعییا ئه‌گیرێن، كەچی وه‌كو سۆنه‌ش ته‌ڕ نابن،
تا مه‌سه‌له‌كه تۆختر نه‌بووه دوعایه بكه و با بڵێین ئامیین!
بۆڵه‌بۆڵ: (یاڕه‌بی بۆ خاتری ئه‌م مانگی ڕه‌مه‌زانە، گیرفان و مه‌عیده و
مه‌چه‌كی هەژار و برسییەكان لە كەڵبەو چاوچنۆكیی توججارو سیاسییەكان
بپارێزی)! |