|
لە سەرگورشتەی عەیامێكەوە
لە بەسەرهاتی زەلامێكەوە
لە دەردی دڵی نەفەرێكەوە
بە ئاخ و داخ و كەسەرێكەوە
نامە دەنوسم بە نوكی نەبوو
بۆ بەڕێزانی لیژنەی قەرەبوو
سڵاوی خۆم و عەتێی خێزانم
لەگەڵ هەر هەموو منداڵەكانم
بۆ ئێوەی بەڕێز بۆ ئێوەی خەمخۆر
ئێوەی بەخشندەو ئێوەی پارە زۆر
ئێوەی هەمیشە بۆ میللەت بر‌ژاو
ئێوەی دەم و چاو لە خەمدا ترشاو
هەمیشە دەستتان لە دۆلار گیرە
دەشڵێن بەڕاستی میللەت فەقیرە
هەروەك پشیلەو گۆشتی جوجەكە
چنگتان ناوەتە بینی بودجەكە
تێمانگه‌یه‌نن ده‌ی هه‌تا زووه
بزانین چۆنه ئه‌م قه‌ره‌بووه
ده ملیۆن دینار كێ لێی سوودمه‌نده
هه‌رچه‌ند دڵنیام بۆ ده‌وڵه‌مه‌نده
وه‌كو بیستوومه به‌ڵگه‌تان ده‌وێ
ماڵ رووخا‌و نه‌بێ به‌ری ناكه‌وێ
ئه‌ی ئه‌گه‌ر كه‌سێ كرێچی بووبێ
ئه‌ی ئه‌وه‌ی رۆژێ ته‌عزیب درابێ
یاخوود له مه‌كته‌ب فه‌سڵ كرابێ
ئێوه به جوانی حاڵیمان ناكه‌ن
وه‌ك جوجكه‌ی خۆتان ماڵیمان ناكه‌ن
تاكو بزانين ئه‌م 10 ملیۆنه
چۆن چۆنی ده‌درێ و بۆ كێیه‌و چۆنه
باقی وه‌لسه‌لام خێرا بمنووسه |