مه‌له‌وانی و رۆژنامەوانی

 

گوڵان: زیندانی و پەندو وانە وەرگرتن
گەپ: هەر بەربوو هەمووی بیر ئەچێتەوە.
واڵا: حكومەتی نوێی عێراق پێویستی زۆری بەكورد دەبێت
گەپ: تەنها لەكاتی حكومەت تەشكیل كردنە
لڤین: جەنگی سێبەرەكان دەستی پێكرد
گەپ: بەشكم تارمایەكان دەركەون..
كوردستانی نوێ: مرۆڤیك ناوی لە ناواندا نییە
گەپ: كەللەشەكرێك ئەنووسێ یان ئەشكێنێ هەتا ناوی بێنن..
بەڵگە: چی لەسیمای ئەم دەموچاوانە تێ دەگەیت؟
گەپ: هەتا گیرفا نیان نەگەڕێم لێیان تێ ناگەم
ئاوێزە: كێ بوون ئەوانەی هانی یان گریان
گەپ: ئەوانەی هانیان دا..
هەواڵ: پەیامی تەقینەوەكان
گەپ: گرتی حەج نەیگرت هەر ئەوەم یاریی!.
بارزان: لەبەغدا بۆنی خوێن دێت
گەپ: لەكەركووكیش بۆنی زبڵ..
بەدرخان: لوبنان بوكێكە بە جلوبەرگێكی دڕاوەوە
گەپ: خوانەیبڕێ لەبێ ژنی باشترە..
یەكگرتوو: كورد چی لەمێژوو فێرببوە؟
گەپ: راپ!
ئاوێنە: عێراق و كوردستان سیحییان تیا نامێنێت
گەپ: رەنگە عێراق وابێ نوقڵانەی كوردستان مەدە!
هەوڵاتی: سەر ووتاوەكان بۆچی دەچنە لای پزیشكەكان
گەپ: هەتا كڵاویان بۆ بدوورن..
چاودێر: حكومەت بۆچی ناشیرینە!؟
گەپ: چونكە چوار ساڵ جارێك تەجمیل ناكات!
روداو: چی سەری سەركردەكانی كوردی سپی كرد، تەمەن یان ململانێی ناشەرعی؟
گەپ: ئۆ پۆزسێونی ناشەرعی و موزاهەرەی بێ ئیجازە!.
خەبات: خۆزگە دەچوومەوە كوندی
گەپ: ئێ بۆناچی جەناب؟
رووبەر:بڕۆ بەیانی وەرەوە
گەپ: جابڵێ نایكەم و ئاھ
میدیا: پەرلەمانتارێك و هاوڵاتیەك لەسەر پارچە زەویەك بەشەڕدێن.
گەپ: مەتمەن خەتای هاوڵاتییەكەیە!

چاپی بکه‌

  دابخه‌