|
تازە دوكانم
دانابوو هەر مۆشتەریەك دەهات پێم دەگۆت، حەزت لە چی یە بینم، مژمژە، كێكی بە
عەینەك، عەتە لوقم، هەریەكە دەعوای چشتەكی دەكرد، ڕۆژێكیان دوو منداڵی هەرزەكار
هاتن تازە بە عاستەم خەتی سمێڵیان دادەنا لێم پرسین حەزتان لەچییە بیهینم
هەردووكیان گرژینەوە دیاربوو شەرمیان دەكرد گۆتم: شەرمی ناوێ لە مامتان نەكەوی
بزانم حەزتان لەچ دەكەن؟ یەكەكیان كە چاو سپی و سەرخڕ بوو زۆر زندی دیاربوو گۆتی:
مامە بە ڕاستت پێ برێم دوكانەكەت ڕەواجی نیە بەگوێ من دەكەی فلیمی CD سێكسی بینە
عەمرێ من دەرمانی شەوێ یە، حسابت قەپات دەبی ئەمەش دەبینە موشتەری..
چینییەكان بە كاریكاتێرەوە بۆمان دێن
ئامادەكردنی : عەلی مەندەلاوی
چینییەكان بە هێمنی و هەنگاوی لەسەرخۆ شێوازی بیركردنەوەو تەكنیكی ئایدۆلۆژیایان
ئازادكرد، كە بۆ چەند دەیەیەك وابەستەی ببوون، لەگەڵ هەڵگرتنی نموونەی یەك شێوازی
تاوەكو لەسەر جلكەكانیاندا ئەو بەرنامە ئابوورییانە لەسەر بنەمای كرانەوە ڕاگەیاند
، بۆئەوەی سەرەتایەك بۆ وەرزەكانی بوكێنیی موعجیزە ئابوورییەكانیان و پازدانە
شارستانی و تەكنەلۆژییەكانیان دەستپێبكەن، كە دواجار هێنانیە ڕیزی وڵاتە هەرە
گەشەسەندووەكانی جیهان.
لەنێو جەرگەی ئەو جوڵەیەدا هونەری كارتۆن(كاریكاتێر) بەبۆنەی دەرچوونی
هونەرمەندەكانی لەنێوبازنەی خۆخواردنەوەدا، پێشكەوتنێكی بەرچاوو گرنگییەكی ئەوتۆی
بەخۆیەوە بینی، ئەمەش بە بەشداریكردنیان لە چالاكی و پێشبڕكێ نێودەوڵەتییەكاندا ،
لێرەو لەوێ كارتۆن و كاریكاتێری وەها ڕەخنەئامێزەو پڕ لەساوی نوێگەرایی تەقاندەوە،
بەشێوەیەك تێگەشتنە كۆنەكانمان بۆ ئەم هونەرە ئاڕاستەی گۆڕا، كە پێشتر بە پێكەناندن
و یاری و مەزاق ناسرابوو.
چینییەكان بە تێگەشتنیان لەو گەمەیە تەواوی بەرهەمە هونەرییە نێودەوڵەتییە
پێشكەوتووەكان و ئەستێرەكانیان گواستەوە بۆ شار و وڵاتەكانیان ، لەڕێگەی ڕێكخستنی
ئەو پێشبڕكێ و پێشانگا نێودەوڵەتییانەی تێیاندا هەن.
یەكێك لەو چالاكییە هونەرییە گەورانەش ، ئەو پێشبڕكێیەی كۆلێژی شاری(فوانگ شی) بەم
دوواییانەدا بانگەشەی بۆ ئەنجامی خولی سێیەمینی دا، بووە سەرەتایەك بۆ ڕاكێشانی
چەند ناوێكی گرنگ و ناسراو لەسەر ئاستی جیهان، وەك هونەرمەندی كوبی(ئەریس) و
هونەرمەندی مەكسیكی براوەی خەڵاتی زێڕینی پێشبڕكێی ئەمساڵ(ئەنگڵ بۆلیگیان) و چەندنی
تر.
بەدەست نەهێنانی هونەرمەندانی ئەو وڵاتە میواندار بۆ هیچ خەڵاتێكی پێشبڕكێكە ئەوە
نیشانەی نەگەشتنیانە بەو ئاستە پێشكەوتووەی زۆرێك لە هونەرمەندانی جیهان
پێیگەشتوون، بەتایبەتی هونەرمەندانی ئەمریكا و وڵاتانی ئەوروپا و ئاسیا و ئەفریقا.
ئەمەش ئەو هاوكێشەیەیە كە چینییەكان زیرەكانە لەڕێی وەرگرتنی شارەزایی و گەڕانی
ڕاستوخۆیان بۆ دووایین پێشكەوتنی ئەو بووارە لە هەوڵی گۆڕینیدان، هەربۆیە لە
هەوڵەكانی هونەرمەند(زوو) و چەند هاوڕێیەكیدا كۆششێكی بێ ویچان بۆ هونەرەكەیان
دەبینین، هەر ئەوەشە ڕێگە بۆ سەركەوتنیان لە ماوەیەكی نزیكدا خۆش دەكات ئاستێكی
بەرز وەدەستبێنن و دەیانخاتە مەیدانی ململانێی گەیشتن بە ئاستە پێشكەوتووەكان.
لەبەرئەوەی چین تا ئەم نزیكانەش وڵاتێكی داخراوبوو، ڕەنگە زانیارییەكانمان زۆر كرچ
و كاڵ دەربارەی یەكەمین سەرقافڵەی هونەرمەندە كارتۆنیست و كاریكاتێرییەكانی،
گۆڤاری(الصين المصورة)و بەڵگەی دیكەی پێشانگا نێودەوڵەتییەكان بە ئایدۆلۆژیایەكی
شیوعیانەی چینییەوە لە ساڵانی حەفتاكانی سەدەی رابردوو وەبیرمان دێننەوە كە
تەرخانكرابوون بۆ پڕوپاگەندەی شۆڕشە گڕگرتووەكەی كۆماری چین ، وەكو بتوانێ بەهەشتی
خۆشەویستی و ئاشتیی بەربڵاو لەسەر گۆی زەوی دروست بكات.
جیاوازی لەوەدایە كۆچی دووایی یەكێك لە گەورە هونەرمەندانی ئەو سەرقافڵەیە بەم
دوواییانەدا (دنگ كۆنگ) هەندێ تیشكی خستە سەر لایەنە شاراوەكانی ئەو قۆناغەو بەرهەم
و چیرۆكی ژیانی ئەم هونەرمەندەو زۆرێك لە گۆڕانكاریی و گرژی و هەڵچوون و
ناجێگیرییەكانی ، بەوهۆیەو هۆیەكانی دیكەی ڕاستگۆیی دەربڕینەكانی دەربارەی ئەو
قۆناغە بە فڵچە توانج ئامێزەكەیەوە توشی نەهامەتی و دوورخستنەوە بوو، دواجار بەهەند
نەزانین و پشتگوێ خستنی بە حەنجەتی ئەوەی ویستویەتی وەك كەسێكی ئاسایی كۆچ بكات،
ئەمەش لەسەر قسەی هاوسەرەكەی! |