لە ئەحە نۆكەوە

 

* باوكێ ووتیە كوڕەكەی: من لە تەمەنی تۆدا بووم قەد درۆم نەدەكرد، كوڕەكە ووتی: ئەی ئێستا باوە؟
* جەماعەتێ سەرە ئەگرن بۆ نان كابرایەك ئەڕواتە پێشی گشتیان، یەكێك ئێژێ: كابرا بێرە دواوە ،با پڕی دەمت نەكەم لە خوێن! كابراش ئەڵێ: پڕیشی بكەی لە گو نایمە دواوە!
* كابرایەك ئەچێتە لای كۆپان دوورێك ئەڵێ: كۆپانێكم ئەوێ وابزانی بۆخۆتی ئەدووری!
* كچێك ملوانكەی كچێكی فەقیر ئەدزێ، ڕۆژێك كچە فەقیرەكە ئەیبینێ ملوانكەكەی لە ملیدایە ئێژێ: ئەوە تۆ منی یا من تۆم!!
* كابرایەك ژنەكەی نەخۆش ئەبێ، خۆی بەدیاریەوە ئەبێ، ژنەكەی ئەڵێ: پیاوەكە من بمرم تۆ چی ئەكەی؟ كابرا ئێژێ شێت ئەبم! ژنەكەی ئەڵێ: ئەی ژن ناهێنی؟ كابرا ئەڵێ: شێت هەرچی بكات لێی ناگیرێ!!
* مامۆستایەك بەتەلەبەیەك ئەڵێ : بۆتۆ وا ڕەشی و براكەت سپییە؟ تەلەبەكە ئەڵێ: من شەو لەدایك بووم و براكەم بە ڕۆژ!

چاپی بکه‌

  دابخه‌