|
* بە دیواری پێشەوەی دوكانێكی فیتەریدا وێنەی زێنەدین زێدان و
ئاڵای عێراق و بورجی ئیڤڵ و هەیفا وەهبی هەڵواسرابوو، لە ژێریاندا بە خەتی ڕوقعە
نووسرابوو (نەفرەت بێ لەو ڕۆژەی چارەنووسی منی گەیاندە سەر نوكی دەڕنەفیزێكی
موڕەبەع.. چاومانی كەرتی غەززە..!!
* لە بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراودا و لەناو جامخانەی نووسینگەیەكی پارە گۆڕینەوەدا دیوی
شێری پەنجا فلسیەكی مردووم بینی بەپاڵ وێنەی دوو تاوەرە ڕووخاوەكەی نیۆیۆركەوە! سەر
جوقەی بوو، ئەو دیمەنە دڵتەزێنە ڕایگرتم، لە پشتیشمەوە كەسێك چەناگەی لە شانم گیر
كرد! لام كردەوە،
پێی ووتم: دەكڕی یان دەفرۆشی..؟
ووتم: چی..؟!
ووتی: دۆلارە حەیاتەكە!!
ووتم: ئەرێ لێرە سەرتاشی لێیە..؟
ووتی: نا.. دارتاشی لێیە.!! داتتاشین!!
* لە یاداشتنامەی بونیادگەرێكدا نووسرابوو (ئیستاتیكا) لای (هابرماس) پێوەندی قووڵی
هەیە بە نەهلستیەوە، لای ئێمەیش پێوەندی هەیە بە چوونە سەرقەبران و دواتر
تەماشاكردنی ئەو وشانەی بە پشتی دەرگای ئاودەستی مزگەوتێكی لاكۆڵانەكان! یان ئەو
ژمارە مۆبایلانەی بیر لێدەر و كرێن و قیرچی بە دیوارەكانی زانكۆی سەڵاحەدینەوە
نووسراون، بەلای هەندێ بەرپرسی قەڵەوی ئەم وڵاتەشەوە (ئیستاتیكا) دەستەمۆكردنی
كیژێكی شازدە ساڵی ژیكەڵەیە، بەو مەرجەی ناو قەدی باریكەلەبێ! بەڵام بەلای
قاعیدەچییەكەوە ئەو ساتە وەختانەیە بەعبوەناسیفەیە تەعبیر لە خۆشی ئەكات!! |