|
گەپ/ ناوی بەڕێزتان چی
بوو؟
درۆ/ من بەڕێز نیم و ناویشم شینە درۆی كوڕی فشەی نیسانە.
گەپ/ لەچ زەمانێكدا لە دایك بووی؟
درۆ/ من لە دایك نەبووم, زیاتر لە باووك بووم.
گەپ/ باشە لەچ ساڵێكدا؟
درۆ/ ساڵەكەم بەبیر نایەتەوە, بەس مانگەكە مانگی نیسان بوو.
گەپ/ لەچ وڵاتێكدا توخم و ڕەگەزتان زۆرە؟
درۆ/ ئێمە گەرامان داناوە لە هەموو وڵاتێك, بە تایبەتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
گەپ/ مەبەستت ئەم شەرقی ئەوسەطەی لای خۆمان؟
درۆ/ بەڵێ بەڵێ حەتمەن!
گەپ/ ئەی بۆ ناچی بۆ ڕۆژئاوا؟
درۆ/ لاچۆ ئێرە خۆشە!
گەپ/ دەك مردوی فشەت مرێ.. یەعنی ڕۆژئاوا ناخۆشە؟
درۆ/ ئاخر قورمساغ لە ڕۆژئاوا ڕەواجمان نییە!
گەپ/ لەچ شوێنێكی شەرقدا زۆرن؟
درۆ/ گەرمیان و كوێستانمان بۆ نییە!
گەپ/ بەزۆری لای كێ دەبن؟
درۆ/ لای كاربەدەستان جمەمان دێ!
گەپ/ ئەی لای هاوڵاتیان؟
درۆ/ ئوففف هەرمەپرسە.
گەپ/ ئاشنایەتیتان لەگەڵ ژن زۆرە یان پیاو؟
درۆ/ ژنان كەمتر.. بەڵام پیاوان عەینەن تەزبیح دەمانهۆننەوە!
گەپ/ لە كۆتاییدا پێشبینیت چییە؟
درۆ/ بە بڕوای من ئەو نێزەكەی بەرەو ئێرەدێ دنیا كاول دەكا.
گەپ/ ئەم درۆ زلە چییە؟ كوا نێزەك؟
درۆ/ ئاخر كوری قۆز هێشتا لە مانگی نیسانداین! |