ديمانەی گەپ .. طاسە

فەرهاد فرە ڕێس

گەپ/ سەرەتا ناوی سیانی بەڕێزتان چییە؟
طاسە/ من ناوم تاسەی كوڕی لۆفەی كوڕی تەپی ئالی گردە .
گەپ/ مێژووی سەر هەڵدانت بۆ كەی ئەگەڕێتەوە؟
طاسە/ ئێمە لەگەڵ دروست بوونی زەویدا وەكو بڵقی ناوساجی سەرمان هەڵداوە، تەنانەت كەشتیەكەی نوح ئەگەر تاسەكەی جودی نەبوایە، ئێستاش نە دەگیرسایەوە.
گەپ/ لە چ شوێنێكی دنیادا ڕێژەتان زۆرە؟
طاسە/ ئێمە هەر بە تایفە كۆڵانەكانی كوردستانمان پێخۆشە و بەجێشی ناهێڵین!
گەپ/ دەكرێ جۆرو قەبارەكانتان بژمێریت؟
طاسە/ جۆری كیسەڵی و مەسبەحیمان هەیە! هەندێكمان شێوەی لە قەبر ئەچێت، هەروەها بەرمۆدەییشمان هەیە ماشێن قوت ئەیات!
گەپ/ بوونی ئێوە لە كۆڵانەكاندا چ سودێكی هەیە؟
طاسە/ بێگومان ئەگەر ئێمە نەبین شۆفێرە ناشییەكان ڕۆژی سی چل مناڵ ئەكەن بە تەپسی!
گەپ/ ئەو مەوادانەی ئێوەی لێ درووست دەكرێت چی و چین؟
طاسە/ قیری ناعەسڵ زائیدەن قوڕ و گەن و گوی خۆماڵی.
گەپ/ گلەییت لەكێ هەیە و دەستخۆشی لەكێ ئەكەیت؟
طاسە/ گلەییم لە شارەوانی هەیە، زوو زوو تەختمان ئەكات، دەستخۆشی لە هاوڵاتیان ئەكەم خۆش خۆش درووستمان ئەكەنەوە!
گەپ/ دوا پەیڤت چییە؟
طاسە/ من پەیڤ و مەیڤ نازانم، لاچۆ با ئەو تەكسییە تەفنیش بكەم!!

چاپی بکه‌

  دابخه‌