|
- ڕۆژی هەینی خۆت
ماڵ و منداڵ بۆ هەوا گۆڕین ئەچنە پاركێك ئەبینی منداڵ بۆ لعابەی ناو ئەو پاركە
خەریكە سوێیان ئەبێتەوە لەبەر منداڵە ڕیش سپیەكان مەجال نیە سواربن ئیتر نازانم ئەو
یاری جەرخ و فەلەك و جۆلانانە بۆ منداڵە یان بۆ بەشی منداڵ خۆرەكانە؟
2- لەم ڕۆژانەدا دا روبەڕوی هەندێك كێشە دەبیتەوە هەوڵبدە زاڵبیت بەسەریاندا یەك
لەو كێشانە هاتنی ماڵی ژن خوشكێكتە كە هەركات دێت بۆماڵتان ئەوەندە شتی پڕوپوچ
دەخاتە مێشكی ژنەكەت هەركە ڕۆشتنەوە ماڵتان ئەبێتە كەرتی غەزە.
3- ئەو ئامۆژگارییانەی پارساڵ كە هیچی نەچوو بە مێشكدا ئەمساڵ هەوڵبدە لەسەدا
پەنجایان جێ بەجێ بكەیت كەمێكیش شەڕە چەقۆ كەم بكەرەوە بەزەیت بە تەپڵی سەرتا
بێتەوە ئەڵێی هێڵەكی ئارد بێژانەوەیە ئەوەندە كونی تێ بووە!
4- ئەو تاكە نەعلەی وەك فیشەكە شێتە نیشت بە لاملتەوە ئێشی زۆر پیس بوو گوێی مەدەرێ
ئەوە باوكت لە داخی ڕیاڵ گرتیە دایكە داماوەكەت خوا خراپتر لادات پاریش كاتی شەش
گۆڵەكە لنگە پێڵاوێكت بە نسیب بوو.
5- لەگەڵ نەمانی پارەی مۆلیدەو باش بوونی تەندروستی كارەبای حكومی تۆش كەمێك گلۆپ و
هیتەر و سبلیت كەمكەرەوە تەنانەت سبلیت بۆ سەگە پۆلیسیەكەشت داناوە!
6- لە گەرمەی نان خواردنی نیوەڕۆدا كورەكەت لار دەبێتەوە هیچ مەترسە بیبە بۆ
نەخۆشخانە ئەوە هەمووی خەتای ئەو دۆ ئێرانیانەیە كە لە خاكەو تۆزی برنج و لیمۆدۆزی
دروست دەكرێت و ئەم میلەتەش سەری تێ كردووە.
7- لەم ڕۆژانەدا لەلایان مێردەكەت بە یاوەری هێوەرەكەت لاچاوێكت ئەكرێت بە قۆخی
گەنیو لەسەر ئەوەی كە عەرەبانە و سەیارە نەماوە قەرزی لێ نەكەیت بەینی خۆمان بێت
كەمێكیش چاو باشقەڵی.
8- پێویستە كەمێك پشوو بدەیت تا مێشكت دێتەوە سەرخۆی خۆت لە كاروباری سیاسی دا
هەڵمە قورتێنە با توشی پەركەم نەبیت چونكە سیاسەت قوڵەو بكەویتە ناوی مەلا بەیاسینت
ناگات.
9- باری تەندروستیت ناجێگیرەو خۆت بپارێزە لە چەوری و ترشی و سوێری ئەو گۆشتە پیسەش
تەرك بدە وەك مانگا سەرت تێ كردوە ئەڵێن قەزاو بەڵا دوور گۆشتی مەصلەعە گۆشتی
چەقەڵە.
10- ئەو كراسەی لەبەرتایە بڕوابكە بیدە بە قەلەمونیش لەبەری ناكات تۆزێ سەرو قژیشت
جاك بكە لە بێوەژن ئەچیت بەو قژە درێژەتەوە تو شەرەفت خۆت بە پیاو دەزانی؟
11- لەم ڕۆژانەدا مەعاشەكەت وەردەگری دووسەد هەزاری دەدەیتە كرێ خانوو سەد هەزاریش
قەرزاری بازاڕ نەوەتی ماڵی خەزورت و 65 كارەبای لێ دەدەیتەوە جا توخوا ئەوە معاشە
یان شعر لبناتە؟
12- لەم ڕۆژانەدا شەكرەكەی باوكت بەرز ئەبێتەوە بەپەلە ئەیگەیەننە طەواری لەوێ بە
غەڵەت دەرزییەكی لێ ئەدەن شیلە بەكونی گوێچكەیدا دێتە خوارەوە خوا ڕەحم كات و
خراپتر لادات پاریش برا بچوكەكەت لەسەربان بەربویەوە مەڵهەمی چاوییان بۆ نوسیبوو. |