(ئەو ژنانەی پەرلەمانیان لە خشتەبرد)

كریم موده‌ریس

وەك یاری قیتارێن حوكمەت و پەرلەمان پشتی یەكیان گرت و چوونە سەرحەبلی ژنان، هەندێ كاری باشیان كردووە! وەلێ زۆریشیان كردە فشەو گەمان! ئەگەر بڵێی ئیش وانییە، ناووت لێئەنێن! لەم وڵاتەشدا هەر ئەوەندەت بەسسە، ئیتر تا ئەمری وات پێئەڵێن!!
بە هەردووكیان هێندە سپێناغی موستەورەدیان دەرخواردی ئافرەتاندا، تا لێیان كردین بە تەڕەزان، ئێستاش وەها لەدەست دەرچوونە بە باوكی ئەوانیش نایەتەوە سەرخەت، وەشنەبێ دیفاعی بۆ ئێمە گرتبێ وەئیننەما لەحەماسەتا هێندە گەرم داهاتووە، ئاگای لەخۆی بڕاوەو چووتە ساحەكەی ئەمبەر.. تا خێرێكمان پێدەكەن پەندی دونیامان پێدەكەن، وەرە بۆ تەنها (گۆڵ) ێ بەشەر هێندە تەلەباتەو هێندەش ببوڵێ..
تۆ وەرە ئەگەر خوڵقت هەیە بیهێنە پێش چاوی خۆت، قوتابی مامۆستاكەی بەردەست بكەوێ چۆن بەنووكە تەباشیر چاوی دەردێنێ، پەرلەمان بەرلەمان یاخود وەك ئەوان دڵی نایە دەستبنێ بەروویانا، بەشەرتی ئەو چەقۆیەی كە رەئیسەكەشی كەسێكی نییە لەماڵ ئەم تەعزیبە نەفسییەی بدات، ئەوەی بیانەوێ مەیسەرە! پەرلەمان.. حكومەتیش لەو پەنایە ستامپای ئیمزاكەیان داوە بە ئافرەتان، مۆرەكەش بەژنان وەڵڵاهی وەبیلاهی سوێندی مەحكەمەیە بیلاتەشبیە لەئاودەستیشدا شتێك بەخەیاڵیاندابێت، بۆیان هەیە پێوەنێن! جا پێوەنان بێت و لەئاودەستخانە هەر مۆرە بەقسەی پەرلەمان بێ ئەگەر سێ ژەم بیبەری ڕەش، شەوانەش وەك چۆلەكە دەنووك لەخۆت بدەیت، بای مونقرێك لات لێنەكاتەوە، كەیفی هێنا پێدەدات! پێدا گەر نەیهێنا، چاووت دەربێ و ملت دەشكا! وەلحاسڵ نايەڵێت خێر لەخۆت ببینیت! دەبێ بەم حاڵە مەمنوون بی تاماوی، نەبادا باوەڕكەی كە هەرتۆ پیاوی! لەو خوایەشمان گەرەكە تەقڵاقی بدەی، شەرتبێ بتكەین بەمەهزەلە! سەروماڵی لەسەردانێی وەك دومبەڵە، وەها دەتكەین بە قەشمەڕجاڕ، پەشیمانبی رۆژێ سەد جار! دەبڕۆ ناوی تەڵاق بێنە!!

چاپی بکه‌

  دابخه‌