ئۆباڵ بە گەردنم

 

• ئۆباڵ بەگەردنم نە خوێندوومەتەوەو نەكەس بۆی باس كردووم بەچاوی خۆم دیم، لە خەستەخانەیەكی ئەهلی و بەحساب مەدەنی هەولێر فەحسی سوكەری بە (5) هەزار دینارە و بە نەخۆشەكانیان گوتووە : ئەگەر دەشتانەوێت جیهازی فەحسەكەمان هەیە بۆ فرۆشتن، هەرزانتر لەسەرتان دەكەوێ، هەر نەخۆشەی جیهازێكیان پێ فرۆشتووە بۆ سوكەری.
• ئۆباڵ بەگەردنم نەمدیوە بەڵام تەلەبەیەكیان بۆی باس كردم لە مەكتەبێكی بنەرەتی نیزامی نوێی پەروەردە، وانەی وەرزش بەس شمولی كوڕەكان دەكات، مامۆستاكەیان بە كچەكانی گوتووە: ریازە بۆ كچ باش نییە با بەرنەبنەوە، ئێ لەوانەشە خریجی پەیمانگای مامۆستایانی قەندەهاری كوڕان بێت !
• ئۆباڵ بەگەردنم نەمخوێندووەتەوە بەڵام خۆم باش ئاگادارم، ئینسانێك لە وەزارەتێكدا بە پلەی موستەشار تەقاعود كراوە، دوایی لە هەمان وەزارەت بە عەقد وەرگیراوەتەوە، هەردوو مەعاشەكەی بە من و تۆ ناژمێردرێت، و خواپێم نەگرێ دەڵێن لە وەزارەتێكی تریش خەریكی واستەیە و گوتوویەتی بێ ئیشم، لەوەیش خۆشتر ئەوەیە (ئەهلی قەڵەمە) .. جاتخوا ئەوە قەڵەمە یان ساروخ؟
• ئۆباڵ بەگەردنم كەس بۆی باس نەكردووم خۆم بینیم، لە كەركووك هیچ جادەیەك سایدی نییە، نە یەك و نە دوو و نەچوار، هەركەس ئازادە چۆن ئەسوڕێتەوەو ئەخولێتەوە، بۆیە پێم وایە بەرێوەبەرایەتیەك درووست بكرێت و ناو بنرێت (بەرێوەبەرایەتی باژۆ دەشتە) هەتا ئەوەی یاساكانی هاتۆچۆی پەیڕەو كرد، غەرامە بكرێت !

چاپی بکه‌

  دابخه‌