پرسیار و پێنج وەڵام

 

پرسیار: ئەگەر تیمێك لەوەزارەتی تەندروستییەوە هاتن و دووجامی پڕلە كلۆریان كردەناو بیری ئاوی خواردنەوە هاوڵاتیانەوە تۆ چی دەكەی؟
وەڵام/ لەبەر ئەوەی دووجام كلۆر بەشی ئاوی خواردنەوەی پێنج وڵات دەكات، منیش ناچارم پێنج جار وەڵامتان بدەمەوە.
توتە/ كلۆرێكی ئیرتیوازی لێدەدەم و ئاوی خواردنەوە دەكەم بە ئاوی تارات و لەلای تیمەكە گلەییی لەوەزارەتی بیردەكەم.
برای توتە/ ئاوی تارات دەخۆمەوەو بیرێكی گلەیی هەڵدەكەنم بۆ تیمەكەو لای وەزارەتی كلۆر شكات لەئاوی ئیرتیوازی دەكەم.
بەرزەلوتە/ شكات لە بیری ئیرتیوازی دەكەم و ئاوی خواردنەوە دەبەم بۆ وەزارەتی تەندروستیی و بە دوو جام كلۆر تارات دەگرم.
دۆشاو مژە/ تیمێكی گلەیی لە وەزارەتی شكاتەوە دەنێرم بۆلای كلۆرەكەو بیرێك بۆ ئاوی تارات لێدەدەم
ئەسپێ كوژە/ وەزارەتێكی ئیرتیوازی هەڵدەكەنم و تیمێك دەنێرم بۆلای ئاوی تارات و بیرێك پڕدەكەم لە كلۆرو دەیخۆم.

چاپی بکه‌

  دابخه‌