|
- لە شاشەی كوردستان
تیڤی و لە بەرنامەی زوم ئیندا برادەرێك مریشكێكی پاكەتی توركی گرتبوو بە دەستیەوە،
سەرەكەشی پێوەبوو داوای لە حكومەتی هەرێم دەكرد كە لە توركیاوە مریشكی هێنا سەرەكەی
لێ بكاتەوە بۆ جەنابی، ئەگینا عادز ئەبێ!
2- لە تەلەفزیۆنی كۆڕەكداو لە بەرنامەی كۆڕەك ستاردا بەهرەمەندێك هات بۆ
تاقیكردنەوە، كە گۆرانی ووت، هەرسێ كەسی لیژنە كە لەجیاتی بڵێن بەڵێ یان نەخێر!
دەیانفەرموو ئم، ئو،هم!!.
3- لەشاشەی تیڤی زاگرۆسی ناوخۆی سلێمانیدا لەژێرنووسیەكەیدا نوسرابو من ئەڤینم،
كوڕێك هەیە بۆ خۆشەویستی.. خێرا، خێرتان دەگاتێ ئەم پولانسێكی بۆ بنێرن، یان ئاگر
كوژێنەوە، فریای ئەڤینەكەی بكەون!
4- لە ژێرنووسی شاشەی پایتەخت تیڤیدا بەچاوی خۆم دیم نووسرابو كاك ئەحمەد مەترەق
گەورە تۆ لەكوێیت؟
5- لە تەرجمەی فلیمێكی بیانیدا لەشاشەی نیگادا، حەپینی سەگەكەشیان تەرجمە كردبوو،
كە ئەوەڕی ئەنووسرا (وەو)!!..... |