تحلیلات..ته‌فسیرات..ئەنتەرنێت

عه‌به‌ سێ سه‌ر

ئەم ئامێرە دانسقەیە شتێكی عجایب و عەنتیكەیە! لەرووی سیاسییەوە زۆر عەنتیكەترە، بەمەرجێك ئەو بەشداربووە بەنیزامی dsl زیارەتی هەنێ سایتی ماقوڵ و سودبەخش بكات، بەڵام ئەگەر ئاگەدار نەبێت بیلا تەشبیهەنەبێت، پێت ئەكەوێتە هەنێ گواوەوە ببوورن سایتەوە!

تەفسیری كۆمەڵایەتی:
ئەم دەعبایە لەڕووی كۆمەڵایەتییەوە سەری لە گەنج و پیرو گەورەو بچوك شێواندووە، چونكە ریژەیەكی زۆر لەخەڵكانی نەدی و بدی بە درێژایی شەو و ڕۆژ سەریان كردۆتە سەری و خەریكی كردنەوەی سایتە هاوینییەكانن بۆ لەزەت وەرگرتن لە فیلمی كۆمیدی.

تەنزیلاتی ئابووری:
بەشداری كردنی ئەنتەرنێت لەڕووی ئابوورییەوە مەرجی هەیە، چونكە لە هێڵی هەموو سەنتەرەكاندا سیستمێك هەیە پێی ئەڵێن: كارتی تێكەو چەشكەی مەكە، چونكە ئەگەر وانەكەین، دەستمان لەوسەری هەمانەكەوە دەردەچێت و كاسبییەكەش رەزیل ئەبێت، جا لەبەر ئەوەی سایتەكان شتی زۆر خۆشی تیایە ڕاكە پارە بێنە لای دایە!!

چاپی بکه‌

  دابخه‌